ماڵپەڕی هەواڵ و شرۆڤەی "ڕیسپانسیبێل ستیت کرێفت" لە واشنتۆن دیسیی ئەمریکا، ڕایگەیاند: سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا زۆر حەزی لە دابەشکردنی ئەو وڵاتانەیە وا بە دوژمنیانی دەزانێت.
ئەو ماڵپەڕە ڕاشیگەیاند: ئەوڕۆکە توێژینگە نوێکۆنسێرڤاتەکانی واشنتۆن و هاوبیرانیان لە پەرلەمانی ئەورووپا بەدوای بالکانیزەکردنی ئێرانەوە؛ ستراتژییەکی ترسێنەر کە دەبێتە هۆی ناسەقامگیربوونی زیاتری ڕۆژهەڵاتی ناڤین، قەیرانی کارەساتباری مرۆیی و بەرخۆدانی قورسی ئێرانییەکان.
ڕیسپانسیبێل ستیت کرێفت جەختی لەوەش کرد: ئەگەرچی ئێران وڵاتێکی شکێنەر و پارچەپارچەی شکستخواردوو نییە. ئەو وڵاتە 90 حەشیمەتی پێداگر لە سەر هەست و شوناسی فەرهەنگی و مێژوویی هەیە. هەر بۆیە ڕۆژئاوا دەبێ هوشیار بێت و دەست لە خەونی دابەشکاریی ئێران بشواتەوە، لە بەرامبەردا بەدوای دانوستانی پراتیگییەوە بێت.
Your Comment